جیهانی

لە یەك رۆژدا لەئێران هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەك رۆژدا لەئێران هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا_سۆما خالید

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 کاتژمێردا 1499کەس توشی ڤایروسی کۆرۆنا بوون، 89کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " 3هەزار و 563کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشکیدان کە بارودۆخی تەندروستیان باش نییە، کۆی گشتی ئامارەکانی توشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوتە 79هەزار و 494، 4هەزار و 958 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 54 هەزار و 46 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە".

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێران بە پلەی دووەم دێت لە ریزبەندی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دوای چین.

Qaiwan
Qaiwan