ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و بۆ چوارەم رۆژ نرخەكەی دابەزی.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، نرخی نەوتی جۆری برێنت لە بازاڕ بۆ یەك بەرمیل 27 دۆلار و 72 سەنتە، هەروەها نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بۆ یەك بەرمیل 18 دۆلار و 33 سەنتە".

بۆ چوارەم رۆژە لەسەر یەك نرخی نەوت لە بۆرسە دادەبەزێت دوای ئەوەی رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمێهانی نەوت لە نێوان وڵاتانی ئۆپێك كراوە.
Qaiwan
Qaiwan