کوردستانی
پارێزگاری كەركوك پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای تۆماركردنی دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوون لە شاری كەركوك، رێبوار تەها، پارێزگاری شارەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
پارێزگاری كەركوك لە پەیامەكەیدا رایگەیاند" فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك و نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریمان راسپاردووە كە هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستن و سەلامەتیی هاوڵاتییان و وەك یەك تیم كاربكەن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
هەر لە پەیامەكەیدا پارێزگاری كەركوك هاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو كارمەندەی تەندروستی شارەكە دەربڕیوە كە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پەتاكەوە گیانیلەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ كارمەندێكی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی فێركاری كەركوك دوای تووشبوونی بە پەتاكە گیانیلەدەستدا و ئەوەش بووە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لە شارەكە بەهۆی ئەو پەتایەوە.
ئ پ
بیروڕا



