جیهانی

رۆژی لەدایکبوونی دەبێتە هۆی مردنی پێنج کەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی لەدایکبوونی دەبێتە هۆی مردنی پێنج کەس
مەودا میدیا_سۆما خالید

ورا لوسیا هاوڵاتییەکی بەرازیل رایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕۆژی لەدایکبوونم ،هاوسەرەکەم و سێ برا و خوشکێکی هاوسەرەکەم گیانیان لەدەستداوەو  13کەس چارەسەریان وەرگرتووە. 

ورا لوسیا هاوڵاتییەکی بەرازیل بە بی بی سی رایگەیاند "لە رۆژی 13ی ئازار، لەشاری ئەتاپیریکا دا سیرا لە بەرازیل، رۆژی لەدایکبوونی تەمەنی 59ساڵیم بە میوانداری 28کەس بەرێوەچوو، کە 1ی نیسان هاوسەرەکەم و 3براو خوشکێکی هاوسەرەکەم گیانیان لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە" هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە پابەندی خۆپارێزی نەبووین و خۆمان لە ماڵەوە کەرەنتینە نەکردبوو، ئەمەش هوکاری مردنی 5کەس بوو ".  

دەشڵێـت "13کەس چارەسەریان وەرگرتووە و هێشتا ئەوانەی تر لەژێر چاودێری پزیشکیدان و چارەسەر دەکرێن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرتاسەری وڵاتی بەرازیلی گرتوتەوە، توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوتە زیاتر لە 18هەزار کەس، زیاتر لە 900 کەس گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان