کوردستانی

چۆنێتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاکسی رووندەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاکسی رووندەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی چۆنێتی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ تاکسی و گواستنەوەی تابلۆی تاکسی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد لە رسووماتی تۆمارکردن دەبەخشرێن چونکە دۆستی ژینگەن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "رێنمایی ژمارە سێی ساڵی 2025، رێنماییەکی تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ ئەوەی هەر کاتێک لەڕووی داراییەوە ئەوان بتوانن ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی نوێ بکڕن، ئەو کاتە ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شۆفێرانی تەکسی دەتوانن ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بکڕن یان ئۆتۆمبێلی تۆمارکراوی بەکارهاتووی مۆدێل (2023، 2024 و 2025)، بکڕن و بیکەن بە تاكسی".

ئەوەشی خستەڕوو " تابلۆی تەکسییە کۆنەکە دەگوازرێتەوە سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکە و کۆنەکەش بۆیاخ دەکرێتەوە بە هەر رەنگێک جگە لە رەنگی زەرد و تابلۆیەکی تایبەتی بەبێ بەرانبەر پێدەدرێت و ساڵی داهاتووش رێگە ئۆتۆمبێلەکانی (2024، 2025، 2026)، دەدرێت بکرێن بە تاکسی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan