نەرمین عوسمان
پەروەردەی ژینگەیی
گۆی زەوی ماڵێکی گەورەیە، هەموو بوونەوەر و زیندەوەرەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە تێیدا دەژین، هەر زیانێک یاخود گۆڕانکارییەک بەسەر هەر یەکێکیاندا بێت، درەنگ یان زوو، کاریگەرییەکەی دەگوازرێتەوە بۆ سەر ئەوانی تريش. مرۆڤ لە هەموو بوونەوەرەکان زیاتر بەرانبەر بە ژینگە تاوانبارە، لە هەمان کاتیشدا قوربانیی دەستی ژینگەیە بەهۆی ئەو زیادەڕەوی و تاوانانەی خودی خۆی بەرانبەر بە ژینگە دەیانکات. بەهۆی چاوچنۆکیی مرۆڤەوە گەندەڵی لە وشکانی و دەریاکاندا پەیدا بوون؛ ژینگە سەرەتاییەکان کە مرۆڤی گرتە خۆی پێش هەزاران ساڵ، بەم شێوەیە نەبوو. مرۆڤ کەوتە دەستدرێژیکردنە سەری، بۆیە ئەگەر پاشخانە مێژووییەکان دەستنیشان بکەین کە لە پشت کێشە ژینگەییەکانی ئێستاوەن، دەبینین مرۆڤ چەند ناحەقیی بەرانبەر بە ژینگە کردووە کە وای کردووە ئێستا لەبەردەم گەورەترین کارەساتی ژینگەییدا بوەستین، وەک: گەرمبوونی کەشوهەوا، پیسبوونی ئاو و هەوا، کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین، وشکەساڵی، بەبیابانبوون، لەناوچوونی چەندین جۆری بوونەوەر و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک نەخۆشیی بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە...
کاتێک ئێمە ئەم هەموو کارەساتە دەبینین، دەبێت رۆڵی پەروەردە چی بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان؟
پەروەردەی ژینگەیی، ئەو پرۆسەیەیە کە لە رێگەیەوە تاکەکان تێگەیشتنی قووڵتر بۆ ژینگە و پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤ و سروشت پەیدا دەکەن. ئەم جۆرە پەروەردەیە، کەسانی کۆمەڵگە هان دەدات بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی بۆ پاراستنی ژینگە بنێن و بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ سەرچاوە سروشتییەکان بکەن.
پەروەردەی ژینگەیی یارمەتی تاکەکان دەدات بۆ گەشەپێدانی ئەو توانایانەی کە پێویستن بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری و داتا ژینگەییەکان و بڕیاردانی بنیاتنەرانە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە هەبێت.

رۆڵی پەروەردە لەسەر ئەم بابەتە، وەک هەموو کایەکانی تری ژیان، زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی ماندووبوون و کارەکانمان لە پۆستەر و ئاهەنگ و فێستیڤاڵ و قسەی باقوبریق و تیۆریدا بەفیڕۆ نەچێت، دەبێت لەسەر بنەمایەکی پتەو تواناکانی خۆمان و بابەتەکان لە روانگەیەکی زانستییانە و واقیعیانە هەڵبسەنگێنین و پلانی بۆ دابڕێژین و بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەروەردە و فێرکردن و رۆشنبیری دەربارەی بەهاکان و روونکردنەوەی چەمکەکان و ئەرکەکان لە رووی ژینگەییەوە، سێ کۆڵەکەی گرنگن بۆ وەرگرتنی بڕیار و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، دانانی یاسا و رێسا و رێنمایی بۆ رەفتارەکانمان لەو پرسانەی بە ژیان و پارێزگاریی ژینگەوە وابەستەن.

پەروەدە تەنیا خوێندن و وەرگرتنی زانیاری و زانست نییە، بەڵکوو گۆڕینی تێڕوانین و رەفتارە. رەفتاری رۆژانە و بیرکردنەوە لە هەر هەنگاوێک لە رێگەی رۆشنبیریی ژینگەییەوە، کە دەکرێت گۆڕانکاریی ریشەیی لە شێوازی بیرکردنەوە و رەفتاری ژینگەیی لە کۆمەڵگەدا بهێنینە ئاراوە. بۆ ئەوەی هەر تاکێک وەک بڕیاردەرێکی تێگەیشتوو و خاوەن دەسەڵات لە ماوەی ژیانیدا و لە هەموو چالاکییەکاندا هەڵسوکەوت و کار بکات؛ دەبێت رۆشنبیریی ژینگەیی بچێتە ناو بابەتەکانی خوێندن و پەروەردە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا، لە دایەنگە و خوێندنگە و زانکۆکاندا، بە ئامانجی پەروەردەکردنی نەوەکان بە ئاوەزێکی سەردەمیانە و تێگەیشتن لە چەمکەکانی ژینگەیی و کارکردن لەپێناو پاراستنی ژینگە و پارێزگاریی لە تەندروستیی خود بە پاراستنی ژینگەی ناوخۆیی و ژینگەی گشتی، کە هەموو زەوی و بوونەوەرەکان و سەرچاوەکان لەخۆ دەگرێت.
بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژینگە ببێت بە کولتوور، سەرەتا لە ماڵەوە دەستپێدەکات، دواتر لە رێگەی قوتابخانە و پرۆگرامەکانی خوێندن، لەسەر هەموو ئاستەکانی پەروەردە بەرنامە هەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە:
- چالاکییەکانی مرۆڤ چەند بچووک بن، کاریگەریی ئەرێنی، یان نەرێنییان لەسەر ژینگە هەیە.
- رەفتاری هەر تاکێکی مرۆڤ کاریگەریی لەسەر هاوسەنگیی ژینگە هەیە، وەک: پاشماوەی ماڵان، بەفیڕۆدانی ئاو، بڕینی درەخت و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی وزەدا...
- گرنگیی تێکەڵکردنی هەوڵی تاکەکەسی لەسەر ئاستی خوێندنگە لەگەڵ هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان.
- پەروەردەکردنی خوێندکاران سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان کێشە ژینگەییەکانی ناوخۆ و کێشە ژینگەییەکانی ناوچەیی و جیهانی.
- شیکردنەوەی زانیاری و زانستەکانی ژینگەیی بۆ دەستنیشانکردنی رەهەندەکانی کێشە ژینگەییەکان، کە کاریگەرییان لەسەر مرۆڤ و ژینگە هەیە.
- بەستنەوەی ئەو زانیارییانەی خوێندکار لە بوارە جیاوازەکانی زانستدا بەدەستی دەهێنێت، بە بواری خوێندنی کێشە ژینگەییەکانەوە.
- تێگەیشتن لە دەرەنجامەکانی خراپ بەکارهێنانی سامانە سروشتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی ئەو سەرچاوانە.
- دەستنیشانکردنی پاشخانی مێژوویی لە پشت کێشە ژینگەییەکانی ئێستا.
- دەستنیشانکردنی ئەزموون و پێشنیارەکانی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ژینگە و سوودوەرگرتن لێیان.
ئەمانە و دەیان بابەتی گرنگی تر، کە دەکرێت لە رێگەی خوێندن و پەروەردە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەوە، تاک بکەنە مرۆڤێکی دۆستی ژینگە و کاریگەری لەسەر چاککردن و گەشەپێدان و پاکڕاگرتنی ژینگە هەبێت.
خ.غ