کوردستانی

بازاڕی عەقارات دەبوژێتەوە و نرخ بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازاڕی عەقارات دەبوژێتەوە و نرخ بەرزدەبێتەوە


مەودا میدیا-
شارەزایەكی بواری كڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لە هەرێم باس لەوە دەكات كە بەهۆی گرێبەستەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا بازاڕی عەقارات دەبوژێتەوە و نرخی خانوبەرەش بەرزدەبێتەوە.

دكتۆر عەلی ئیبراهیم، راوێژكاری باڵا لە بواری كڕین و فرۆشتنی خانوبەرە بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو گرێبەستەكەی كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆ كراوە لە چەند روویەكەوە كاریگەری ئەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت كە یەكێك لەو رووانە كەرتی خانوبەرەیە". 

وتیشی"چاوەڕێ‌ دەكرێت بە چوونەبواری جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنە بازاڕی عەقارات لە هەرێمی كوردستان ببوژێتەوە و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خانوبەرە، چونكە ئەوكات هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دڵنیایی زیاتریان دەبێت".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەركات هاوڵاتییان ترسیان لە خەرجكردنی پارەكانیان نەبێت ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە داواكاری زیاد بكات و خستنەروو كەم بكات لەو حاڵەتانەشدا هەمیشە نرخەكان زیاتر بەرزدەبنەوە". 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan