کوردستانی

چ وڵاتێک چه‌كه‌كانى په‌كه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چ وڵاتێک چه‌كه‌كانى په‌كه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت؟

مه‌ودا میدیا-


ئاژانسى نیوعه‌ره‌ب بڵاویكرده‌وه‌، دەوڵەتی عیراق ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی چەکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) نیشانداوه‌، پاش هەڵوەشانەوەی فەرمیی ئەو گرووپە.

باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "عیراق چوارچێوەیەکی بۆ ئەو پڕۆسەیە پێشنیار کردووە کە هاوکات تێبینییە مرۆیی و ئەمنییەکانیش لەخۆ دەگرێت و هاوکات راپەڕاندنی ئەو چوارچێوەیە دەتوانێ هەنگاوێکی گرنگ بێت لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی عیراق و تورکیا و کشانەوەیان لە خاکی هەرێمی کوردستان".

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) رایگەیاند "تا کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان ئازاد نەکرێت و هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نەکشێنەوە، چەک دانانێین".

پێشتر وته‌بێژى كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو "ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ندیل چۆڵ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ قسه‌ى كه‌سانێكى نابه‌رپرسه‌".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌رپرسه‌ عیراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ "تورکیا نایەوێ بەمزووانە لە هەرێمی کوردستان بکشێتەوە و زیاتر لە 5 هەزار هێزی سەربازیی تورکیا لە زیاتر لە 80 بنکە لە خاکی هەرێمدا و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، جێگرن، هەر بۆیە تا تورکیا لە پاشەکشێی یەکجاریی پەکەکە و پڕکرانەوەی بۆشایی ئەمنیی شوێنەکان لە لایەن هێزەکانی عیراقی دڵنیا نەبێتەوە، هێزەکانی ناکشێنێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan