کوردستانی
یه‌كێتى كاندیده‌كانى بۆ په‌رله‌مانى عیراق ئاماده ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كاندیده‌كانى ئاماده ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون "یه‌كێتی ده‌ستیكردووه بۆ ئاماده‌كردنى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق و به‌دواى كه‌سانى شاره‌زا و لێهاتوو و كه‌سى به‌ئه‌زموونه‌وه‌یه".
چه‌ندین داواكاریی ئاراسته‌ى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى حزبه‌كه كراوه و دواتر له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى باڵاوه كاندیده‌كانى یه‌كێتى دیاریده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانی مەودا میدیا "به‌شێك له كاندیده‌كانى یه‌كێتى له ماوه‌ى خوله‌كانى رابردووى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر هه‌مان حزب كاندید بوون و ئه‌مجاره‌ش خۆیان كاندید ده‌كه‌نه‌وه".
كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق ناوى تۆماركردنى لیست و هاوپه‌یمانیی و كاندیده‌كانى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته درێژكرده‌وه.
ع
بیروڕا



