تەندروستی

پسپۆڕێکی بایۆلۆجی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پسپۆڕێکی بایۆلۆجی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

سەبارەت بە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندی ئایدز و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لە هەرێم سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆجی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی وەزیری تەندروستی دەکات و چەند رێنماییەکیش بۆ هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە.

د.ئیسماعیل حەمە ئاغا، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆجی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "داوا لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەکات چەند هەنگاوێکی تووند بگرێتەبەر کە پێش  سێ ساڵ ئەو مەترسییانەی بە وەزیری تەندروستی گەیاندووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەم چەند رۆژەدا بابەتێکی گرنگ ورووژاوە لە وڵاتەکەمان ،منیش هەم وەک باێۆلۆجیەک هەم وەک سەندیکایەکی پەیوەندیدار دەمەوێت سەرنجتان بۆ هەندێ خاڵ رابکێشم بەمەبەستی زیاتر پاراستنی هاوڵاتییان":

1-بەهێزکردنی زیاتری پشکنینی ڤایرۆسی و رێنمای تایبەتی رێگە پێدانی تاقیگەی لە هەرێمی کوردستان هەم لە کەرتی حکومی هەم لە کەرتی تایبەت بەپێی پسپۆری و ئامێری دڵنیایی.

2-لە ناوەندی تەندروستی  دەست بە هەڵمەتیکی تووند بکرێت.

3-سەنتەرەکانی ددان و چاندن و نەشتەرگەری و پشکنینی دەم و ددان نەخۆش بێ شیکاری ڤایرۆسی  پشکنینی بۆ ئەنجام نەدرێت.

4-سەنتەرەکانی جوانکاری و چاندنی برۆ و هەموو کارە جوانکاریەکان لەژێر رێنمایی پزیشکیی تووندا چاودێری بکرێن.

5-سەرتاشخانە و بەکارهێنانی مووس و خاولی و پێداویستییەکانی سەرتاشخانەکان چاودێری بکرێن .

6-چاودێریکردنی سەنتەرەکانی چاندنی قژو مووی سەری پیاوان

7-پشکنینی هاوسەرگیری تووندتر بکرێتەوە

8- چاودێری سەنتەرەکانی گواستنەوەی خوێن چڕبکرێنەوە 

9-گرنگیدانی زیاتر بە خاوێنکردنەوەی بە هۆڵەکانی نەشتەرگەریی

10- چاودێری تووندی فریدانی پاشەڕۆ پزیشکییەکان بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ وڵاتەکەی ئێمە لەژێر هەڕەشەی ڤایرۆسدا دەژی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەوەکانمان سەلامەت بن با هەمووان هاوکاری یەکتر بین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan