کوردستانی
ئه‌وانه‌ى له رۆژانى جه‌ژن به‌هۆى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ گیراون ئازاد ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
قائیمقامى قه‌زاى ناوه‌ندیی سلێمانى رایگه‌یاند، سلێمانى جه‌ژنێكى ئارامى به‌ڕێكرد و پلانه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێكران.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند "پلانی رۆژانی جەژنی قوربان لەلایەن ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی دیكە و تەندروستیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، بەسەركەوتویی جێبەجێ كراوە".
وتیشى "لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامبوون لە ئەركەكانیان و سەردانی تەواوی ئەو شوێنانەیان كردووە كە میوانان و گەشتیارانی شاری سلێمانی بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش روویان لێكردووە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ژمارەیەك لەو سەرپێچیكارانەی كە كڕین و فرۆشتنیان بە ئاژەڵەوە لەشوێنی نەشیاو و نەگونجاودا كردووە، دەستگیركراون و سەرجەمیشیان ئازاد دەكرێن".
ع
بیروڕا



