کوردستانی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پەیامێکی ئاڕاستەی بەغدا کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پەیامێکی ئاڕاستەی بەغدا کرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی  هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی عیراق کرد و ئاشکرایکرد بەغدا سیاسەتی برسیکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەرانبەر خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند "بەرپرسانی بەغدا بە ئاشکراو بەردەوام دەستوور پێشێل دەکەن و چەندین ساڵ رێگربوون لە پەسەندکردنی یاسای فیدراڵیی نەوت و گاز کە بنەمای چارەسەری هەموو کێشەکانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حكومەتی فیدراڵی لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای رژێمی پێشوو سوورە، کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976 بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستووری بەركارە".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی عیراق مووچە و بژێویی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و سیاسەتی برسیکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan