کوردستانی

محەمەدی حاجی مەحمود: بڕینی ئاو و کارەبا لە عیراق کارتێکی بەهێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەدی حاجی مەحمود: بڕینی ئاو و کارەبا لە عیراق کارتێکی بەهێزە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات ئاو و کارەبا لەسەر عیراق ببڕێت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش بەشداریی لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی عیراق نەکەن".

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند"ئەگەر کورد بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق نەکات بەبێ دوو دڵی عیراق هەڵدەوەشێتەوەو بڕیاری ئەمەریکا بۆ کشانەوەی باڵیۆز و نوێنەرەکانیشی لە بەغدا هەڕەشەیە لە عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"عیراق داهاتووی نییە و پارچە پارچە دەبێت تاوەکو ئەمەش روونەدات پێکهاتەی کورد یان سوننە و شیعە ئارامی بەخۆیانەوە نابین و لە رابردوو و ئێستاشدا بە ئاشکرا کورد لە چوارچێوەی عیراقدا زوڵمی لێدەکرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan