کوردستانی
سەعدی ئەحمەد پیرە: پارچەکانی تری کوردستان چاویان لە هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد دامودەزگا نەوتی و داراییەکانی هەرێم و بەغدا متمانەیان بە یەکتر نییە و ئەوان ناتوانن بچنە پەرلەمان و کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەگەیشتووەتە بنبەست و لە داهاتوودا کۆبوونەوەی تر لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن بەڵام پەیوەندییەکانیان باشە و پێکەوە هەوڵدەدەن بابەتی مووچە چارەسەر بکەن و پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق حکومەت پێکبهێنن چونکە پارچەکانی تری کوردستان چاویان لە هەرێمی کوردستانە".
ئەوەشی خستەڕوو "ماددەکانی 111 و 112، دوو ماددەی تایبەت بە بواری نەوتن و بە یاسا چارەسەر دەکرێت، بەڵام یاسای نەوت و گاز لە عیراق نییە و ئەوانیش بە 60 پەرلەمانتار ناتوانن یاساکە دەربکەن، هەندێک لایەنی عیراقیش دەیانەوی هەر کار بە یاسا کۆنەکانی سەردەمی بەعس بکەن، تەنها رێگە لەبەردەم کورد پەنابردنەبەر دادگای فیدراڵییە".
ب ح

بیروڕا