کوردستانی
حكومەتی فیدراڵی هەموو مانگێك مووچەی دواخستووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە چەند ساڵی رابردوودا، حكومەتی فیدراڵیی عیراق، لەسەر ئاستە سیاسی و ئابووری و داراییەكان، گەمارۆی خستووەتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و فشاری بەردەوامی بۆ بچووككردنەوە و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان كردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ ماوەی 11 ساڵە حكومەتی فیدراڵی بودجەو مووچەی خەڵكی كوردستانی بڕیوەو لە بەرانبەردا هەموو مانگێك بیانووی جۆراوجۆری بۆ نەناردنی موچە دروستكردووە، سەرباری ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە مووچەی خەڵكی كوردستان بێ دواکەوتن خەرج بکرێت و بە هیچ بابەتێكەوە نەبەسترێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "حكومەتی هەرێم هەموو مانگێك بیانووەكانی بەغدای بڕیوەو كێشەكانی لیستی مووچەی چارەسەر كردووە، بۆ ئەمەش سیستمی پەیرۆڵی دامەزراندو یاسای یەكگرتووی خانەنشینیی عیراق و سیستمی بەبانكیكردنی مووچەی جێبەجێ كردو لەسەر داوای حکومەتی فیدڕاڵ دامەزراندنی هەمیشەیی و گرێبەست و لەجێدانانی فەرمانبەرانی بە هەموو شێوەیەک راگرت، لەبەرانبەردا حكومەتی فیدراڵی هەموو مانگێك مووچەی موچەخۆرانی دواخستووەو هیچ ساڵێكیش هەر 12 مووچەكەی بۆ هەرێم نەناردووە، ئەمە جگە لە پیادەنەكردنی دادپەروەری لە دامەزران و پلەبەرزكردنەوە بەراورد بە ناوچەكانی تری عیراق".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دوابڕیاری ستەمكارانەو سزادانێكی نوێدا، وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاری دا مووچەی 8 مانگی ساڵی 2025 نەنێرێ لە كاتێكدا لە 13 ترليۆن دیناری پشكی هەرێم بۆ ساڵی 2025، تەنیا 4 ترليۆن دینار نێردراوە، بەغدا لە ڕێگەی سكاڵای نێودەوڵەتییەوە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣ ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت، كە بە هۆیەوە عێراق و هەرێمی كوردستان 25 ملیار دۆلار زیانیان بەر كەوتووە، حکومەتی هەرێم لە 4ی نیسانی 2023 لەگەڵ عێراق ڕێکكەوتنی ئیمزا کرد کە نەوتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت. هەرێم 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، بەڵام عێراق هیچ تێچوویەكی ئەو بەرهەمهێنانەی خەرج نەكردووە. جگە لەوەی 50%ی داهاتی نانەوتیی ڕادەست كردووە.
باسی لەوەشکردووە "بەغدا هیچ قەرەبوویەكی خەڵكی كیمیابارانكراو و جینۆسایدكراو و ئەنفالكراوی كوردستانی نەكردووەتەوە، كە ماددەی 132ی دەستوور ئاماژەی پێداوە، عێراق جگە لەوەی موچە و بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێ، ئاستەنگیش لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەكات، تاكو نەتوانێت ئابورییەكەی ببووژێنێتەوەو مووچە دابین بكات".
وتیشی "ماددهی 111 و 112ی دهستووری عیراق مافی وەبەرهێنانی وزە بۆ كوردستان دەستەبەر دەكات، هەرێم هەموو ئاسانكارییەكی بۆ مەرجەكانی عیراق و رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان كردووە و گرێبەستەكانی نێوان هەرێم و كۆمپانیاكان بەپێی بڕیاری دادگاكانی عێراق یاسایین. بەڵام حكومەتی عێراق ئاستەنگی نوێ لەبەردەم پرۆسەكە دروست دەكات، تاكوو هەرێم لەڕووی ئابوورییەوە لاواز بکات و توانای خۆبژێویی نەبێت وەک لە سەرەتای 2014ەوە ڕووی داوە، سەرباری ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پاساوەكانی بەغدای لە بواری دارایی و نەوتدا بڕیوە، هاوكات ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ و كاركردن بە دەستوور و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پیشان داوە، بەڵام سزادان و گەمارۆكانی بەغدا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەردەوامن و نیازی حكومەتی فیدراڵی لە دژایەتیی قووڵی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیدا بۆ ناوخۆ و دەرەوە ڕوون بووەتەوە".
ب ح

بیروڕا