کوردستانی
مامۆستایانی ناڕازیی ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایانکرد لە سەردانەکەیان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عیراق ئامادە نییە لەگەڵ هیچ وەفدێکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوەو لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ تەیف سامی بە وردی باسیان لە رێگرییەکانی پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران کردووە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "لە سەردانەکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە حکومەتی هەرێم (UPN) و زانیاری هیچ فەرمانبەرێکی رەوانەی بەغدا نەکردووەو وەزیری دارایی عیراقیش پێی راگەیاندوون کە نابێت لەژێر هیچ فشارێکدا فەرمانبەر ناچار بکرێت بە پڕکردنەوەی هیچ هەژمارێک".
ئەوەشیان خستەڕوو "تەیف سامی سەری سوڕماوە لەوەی کە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووەو پێی راگەیاندوون کە بەغدا مووچەی مانگی 12ی رەوانەی هەرێم کردووە".
ئەوەشیان خستەڕوو "کە وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندوون تەوتین بە تاک تاک جێبەبجێ ناکرێت بەڵکو پێویستی بە ئیمزای وەزیری دارایی هەرێم هەیە بەڵام ئەوان چەندین نووسراویان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کردووە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوەو ئامادەنین ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکەن".
باسیان لەوەشکرد "تەیف سامی دەربارەی مووچە جەختی کردووەتەوە ئەوان پابەندی یاسا و دەستوورن و چاوەڕێی دادگای فیدراڵییە کە بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر سکاڵاکەی مامۆستایان بۆ جیاکردنەوەی مووچە لە ململانێ سیاسییەکان".
ب ح

بیروڕا