کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە لە فرۆکەخانەکانی ناوچەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە لە فرۆکەخانەکانی ناوچەکەن
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە ژوورێکی هەماهەنگی لە دامەزراوەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە بۆ ئاسانکاریی رێکارەکانی گەڕانەوەی هاوڵاتییانمان بۆ کوردستان کە لە فرۆکەخانەکانی دەوروبەر کە بە هۆی دۆخی هەنووکەییەوە ئاسمانی عيراق داخراوە، توشی مانەوە هاتوون، لەمبارەیەوە ژووری هەماهەنگی ئەم خاڵانەی خوارەوە وەکو ئاگاداری بە هاونیشتیمانیان دەدات:

یەکەم: لە هەر فرۆکەخانەیەکی وڵاتانی ناوچەکە وەستاون و داوای هاوکاری دەکەن دەتوانن پەیوەندی بە یەکێک لەم دوو ژمارە تەلەفونە (لە رێی وەتس ئەپ) بکەن کە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەی کردوون و زانیارییەکانتان رەوانە بکەن:
+9647508035680
+9647508035681

دووەم: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کوردستان بە هاوکاری دامەزراوەکانی حکومەتی تورکیا رەزامەندی وەرگرتووە کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە پاسپۆرتی عێراقی لە هەر فڕۆکەخانەیەکی ناوچەکە بن بتوانن بێ فیزەی پێشوەختە بە هێلی ئاسمانی تورکش ئێرلاینس یان هەر هێلێکی دیکەی تورکی بگەڕێنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەمبوڵ یان سەبیحە و لە گەڵ گەیشتن فیزەی ترانزێتی پێنج رۆژ وەردەگرن.  لەوێشەوە دەتوانن بە زەمینی یان بە هێلی ناوخۆیی تورکیا گەشت بکەن بۆ یەکێک لە فرۆکەخانەکانی نزیک لە سنووری هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بگەڕێنەوە کوردستان.

سێیەم: ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە فرۆکەخانەکان ماونەتەوە و بە پاسپۆرتی عێراقی (فیزەی شینگن)یان هەیە، دەتوانن بە ئۆنلاین فیزەی تورکی وەربگرن یان بێ فیزە بگەڕێنەوە و لە فرۆکەخانەکانی تورکیا وەکو لە خاڵی دووەم هاتووە فیزە وەربگرن.

چوارەم: لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران تیمەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ بە خێرایی راپەڕاندنی ئەرکی هاونیشتیمانیانمان کە لە ئێران یان لە تورکیا بە رێگای زەمینی دەگەڕێنەوە وڵات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan