کوردستانی
پسوڵه‌ى خۆراكى سلێمانى ژنان ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پسوڵه‌ى خۆراكى سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و ژنانه‌ى جوانكاریی زۆریانكردبێت پسوڵه‌ى خۆراكه‌كه ده‌موچاویان ناخوێنێته‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پسوڵه‌ى خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پسوڵه‌ى خۆراك به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى، گرفتێك بۆ هاوڵاتییان دروستبێت پێویسته ئاگاداربن".
وتیشى "ئه‌وانه‌ى به‌ته‌مه‌نن و ته‌مه‌نێكى زۆریان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشن، به‌رنامه‌كه ده‌موچاویان ناخوێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و كچ و ژنانهشى كه جوانكاریی زۆریان كردووه و ده‌موچاویان گۆڕاوه، به‌هه‌مان شێوه‌ى كێشه‌یان بۆ دروستده‌بێت و ده‌موچاویان ناخوێنێته‌وه".
ع
بیروڕا



