کوردستانی

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوانیوەرۆ تاوەکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور و ناوەراستی هەرێم، پلەکانی گەرماش  بە( 3- 4 ) پلە بەراورد بە پلەکانى دوێنێ نزم دەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ  ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە کاتەکانی بەیانی وە لەکاتەکانی دوانیوەرۆ خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم  کەمێک چالاک دەبێت لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تـــــاوەکو 3 پلە نزمتر دەبنەوە".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:
هەولێر :  37 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک :  36  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران :  33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :40 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan