کوردستانی
بەتۆمەتی دزیكردن کەسێک دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان تۆمەتبارێکیان دەستگیركردووە کە 150 ملیۆن دیناری دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە زیاتر لە 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتوون لە ماڵەکەیدا لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێ دزراوە، هێزەکانیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار وەرگیراو مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بەسەر پارە و ئاڵتوونە دزراوەکەدا بگیرێت".
ب ح

بیروڕا