کوردستانی

لیژنەیەكی تایبەت بۆ سەنتەرەكانی جوانكاری پێكدەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەكی تایبەت بۆ سەنتەرەكانی جوانكاری پێكدەهێنرێت


مەودا میدیا-
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كاروباری سەنتەرەكانی جوانكاریی و دڵنیابوونەوە لە بوونی مۆڵەتی تەندروستی و كاركردن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنێت. 

دكتۆر ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو لیژنەیە هەفتەی پێشوو پێكیانهێناوە بۆ بەدواداچوونی كاری سەنتەرەكانی جوانكاری لە سنوری شاری كەلار و بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەگشتی، بەڵام ئەمڕۆ دەستیان بە گەڕان و بەسەركردنەوە كردووە". 

وتیشی"ژمارەیەكی زۆر لە سەنتەری جوانكاری لە سنورەكەدا هەن كە مۆڵەتی كاركردنیان نییە و تا ئێستاش رۆژانە هاوڵاتییان سەردانیان دەكەن، بۆیە دوای دڵنیابوونەوە لەوەی كە هەر سەنتەرێك مۆڵەتی نەبێت ئەوا رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر". 

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا ئەمڕۆ لیژنەكە لە كاتی بەسەركردنەوەی ژمارەیەك لە سەنتەرەكانی جوانكاریی ئەهلی لە سنوری شاری كەلار كۆمەڵێك سەرپێچییان لە سەنتەرەكاندا تۆماركردووە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan