کوردستانی

وەزیری رۆشنبیری هۆشداریی دەداتە راگەیاندنەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری رۆشنبیری هۆشداریی دەداتە راگەیاندنەکان

مەودا میدیا-

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکێ ئاڕاستەی میدیاکان کرد و ئاشکرایکرد ئەمڕۆ ناوچەکە بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، راگەیاندن ئامرازێکی کاریگەرە و میدیای کوردی دەتوانێت رۆڵی گرنگ لەپاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پێگەی بێلایەنانەی هەرێمی کوردستان لە رووداوەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و پەیج و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکەنەوە کە پێویستە رەچاوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و  باری دەروونی خەڵک بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ جۆرە هەواڵێکی بێ سەرچاوە و نادروست دەربارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاونەکرێتەوە کەلایەنگیری تێدابێت. هەروەها هەموو جۆرە هەواڵێک لە بارەی ئەمنییەتی کوردستان و زانیاری دەربارەی رووداوەکان تەنها لەسەرچاوەی فەرمی وەردەگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو " داواکارن هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداو و پێشهاتانە بکەن و هەر لایەن و دامەزراوەیەکی میدیایی و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا هەواڵی بێ بنەما بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ترس وتۆقاندن بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan