کوردستانی

دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان پەیوەندی بە مووچەوە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان پەیوەندی بە مووچەوە نییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ هەوڵێکی باش هەبووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران بەڵام بەداخەوە دۆخی دادگای فیدراڵی تێکچوو کە ئەوەش هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نەبووە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان پەیوەندی بە دۆسێیەی خور زوبێرەوە هەیە کە لەنێوان عیراق و کوەیتدایە و ئەمڕۆش دۆسێیەکە لە دادگای فیدڕاڵی بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆسێی خۆرزوبێر بۆ عیراق پرسێکی سیاسی و ئابووری و جوگرافیە، ناکۆکی زۆری نێوان عیراق و کوەیتی لەسەرە لێکەوتەشی زۆرە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەبیانووی دەستێوەردان و ناکۆکی لەم دۆسێیە ، هەموو شت تێکچووەو شەش دادوەر دەستیان لەکارکێشایەوەو بۆ نیسابی یاسایی هەموو شت تێکچوو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan