کوردستانی
دووەم درۆن لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/6/19، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەسنووری قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی کەوتەخوارەوە.
سیراون سەرحەد خەلیفەیونس، قائیمقامیەتی دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنووری ناحیەی بنگرد درۆنێک کەوتووەتەخوارەوەو تاوەکو ئێستا نازانرێت هی چ وڵاتێکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئاگادار کردنەوەیان لە رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گهیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە".
ئهمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران-ئیسرائیل بەردەوام پاشماوەی مووشەک لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەدۆزرێتەوە بڵام لە شەوی رابردووەوە ئەمە دووهمین درۆنه كهله خاكی ههرێمی كوردستان دهكهوێتهخوارهوه.

ب ح
بیروڕا