کوردستانی

پێشێلکاریی گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشێلکاریی گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین ئاشکرایکرد کە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا گەنجێکی کوردیان لە گوندی حاج حەسەنلی تیرۆرکردووە کە رێگری لێکردوون سۆلار پەناڵی گوندەکە بدزن.

سادق عیزەت حسێن، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی عەفرین بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو ئەندامی سەربە گرووپە چەکدارەکانی تورکیا لە گومدی حاج حەسەنلی هەوڵی دزینی و داگرتن پانێڵ و پاترییەکانیان داوە کە وزەی کارەبا بۆ ئاوی بیری گوندەکە دابین دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەنجێک بەناوی مستەفا جەمیل شێخۆ، کە دانیشتووی گوندەکە بووە رێگری لە دزینی سپلار پەناڵەکان کردووەو لە ئەنجامدا چەکدارەکان دەستڕێژی گوللەیان لە گەنجەکە کردووەو بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای رووخانی رژێمکەی ئەسەد تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە خەڵکی سنووری عەفرن لە ئاوارەییدا دەژین لە ساڵی 2018وە گرووپە چەکدارەکان بە هاوکاری تورکیا بەردەوامن لە کاری کوشتن و رفاندن و گۆڕینی دیموگرافیای شارو گوندەکای رۆژئاوای کوردستان".

باسی لەوەشکرد "داوا لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) دەکەن کە لە عەفرین نوێنەرایەتییان هەیە لە ئاست ئەم تاوانە و سەرجەم تاوانەکانی تر بێدەنگ نەمێننەوە و هەڵوێستییان هەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan