کوردستانی

کێشەی 13 هەزار هاوڵاتیی چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی 13 هەزار هاوڵاتیی چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە دوای ئەو  گرژی و ئاڵۆزییەی ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتەوە و هێڵە ئاسمانییەکان راوەستان، رێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی لە دەرەوە بەشێوەیەکی بەپەلە و ورد دەستیپێکرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی، بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کەوتنەکار".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەوچوارچێوەدا دوای راگەیاندن و دڵنیاییدان بە هاوڵاتییان کە بە سەلامەتی دەگەڕێندرێنەوە، هێڵێکی گەرم و دواتریش فۆرمێک بۆ پڕکردنەوە راگەیەندرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ڤیزای سێ ڕۆژەیان بۆ دابین کراو  13 هەزار هاوڵاتی کێشەکانیان چارەسەر کرا و دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات، کە بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو  هاوڵاتییانەش کە لە ئێران بوون، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار کەس گەڕاونەتەوەو حکومەتی هەرێم هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە هێڵە گەرمەکان بەردەستن و لە دۆخی پێویستیدا دوودڵ نەبن لە پەیوەندی بۆ هاوکاریکردنیان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan