کوردستانی

شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە هەرێم دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە هەرێم دەكات


بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرماش زیاتر بەزردەبنەوە. 

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"لە 25ی ئەم مانگەوە كە دەكاتە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە". 

وتیشی"لەگەڵ هاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایە بای باكوریش چالاك دەبێت كە دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەكانی گەرما بە رێژەی یەك بۆ دوو پلە بە تایبەت لە كاتەكانی شەودا". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"لەم شەوەوە شەپۆلێكی خۆڵبارینی سووك بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەوەش تا رادەیەك دەبێتەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما". 

باسی لەوەشكرد"پێشبینی دەكەن بە درێژایی هاوینی ئەمساڵ ناوە،ناوە خۆڵبارین روو لە ناوچەكانی هەرێم بكات و هەركاتێكیش ئەو شەپۆلە خۆڵبارینانە هەڵبكات دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan