کوردستانی
سەرۆکی یەکێتی و نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/6/21، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و د. محەمەد حەسان، پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرد و جەختیان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و د. محەمەد حەسان،جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دژی شەڕ و وێرانکارین و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە دەدرێن".
ب ح

بیروڕا