کوردستانی
محەمەد مەحمودیان: مەرزەکان داناخەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد وڵاتەکەی رووبەڕووی دەستدرێژی قەوارەی زایۆنی و گەلەکۆمەی رۆژئاوایی بووەتەوە لەسەر مافەکانی گەلەکەی لە بەدەستهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆم.
محەمەد مەحمودیان، کونسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دورست نەبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە عەباس عیراقچییەوە کردووەو هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاندووە".
ئەوەشی خستەڕوو "کاردانەوەی عیراق دژی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی باشەو بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
ب ح

بیروڕا