ئابووری

نرخی نەوت بە تەواوی دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە تەواوی دابەزی
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوە بازاڕی بۆرسە، نرخی نەوت دابەزینی گەورەی تۆماركرد لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو بەو شێوەیە دانەبەزیووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ خوار 15 دۆلار دابەزینی تۆماركردووە  وبەڕێژەی لەسەدا 17 بەهاكەی دابەزیووە.

هەروەها "نەوت جۆری برێنت لە 27 دۆلار و 33 سەنت ماڵەی پێوەكراوە".

ئاژانسە جیهانییەكان باسیان لەوەكردووە، نرخی نەوتی خاو بۆ یەكەمجارە بەهاكەی ئەوەندە دادەبەزێت لە وەتەی سەدەی 21.
Qaiwan
Qaiwan