کوردستانی
سبەینێ هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە سبەینێ چەند کاتژمێرێک هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت، بەڵام ئامێرەكانی ATM و بانكەكان ناگرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە بەوهۆیەوە لە کاتژمێر (6:30)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (7:45)ی بەیانی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەوەستێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە هەمان میکانیزمی پێشوو، تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) دەبردڕێت، ئەو شوێنانەشی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان هەبێت، بریتین لە :
1- سەنتەری زانیاری هەژماری من، لە گەڕەکی (32)ی پارک.
2- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).
3- سەرجەم بانکەکان.
4- فرۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.
5- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕوناکی) و (پێوەری زیرەک)
ب ح

بیروڕا