کوردستانی
فراکسیۆنی یەکگرتوو وەڵامی پەیامەکەی مامۆستایان دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پەیامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی دایەوەو ئاشکرایکرد ئەوان پێشتر و ئێستاش خۆیان بە داکۆکیکاری مافی هەموو چین و توێژەکان زانیوە.
مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "داکۆکیی لە ماف و مووچەی فەرمانبەران یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانیان، کە نەدەبوو بەم قۆناغە بگات، بەڵام بێباکی و شکستی حکومڕانی و نادادپەروەریی بەم دۆخەی گەیاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فراکسیۆنەکەیان پشیگیری بۆ هەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەردەبڕن کە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستانەوە ئەنجام بدرێت بۆداواکردنی مافی سەرەتایی و رەواکانیان".
ب ح

بیروڕا