کوردستانی

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتیى  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  ، مەوداى بینین لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێراى با لەسەرخۆ ( 5 – 15 )کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر :  40 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی
سۆران :  39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan