کوردستانی

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/6/26، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم هەڵوەشاوەتەوە بڵاوکردەوە.
 
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند "دوای داخستنی ئاسمانی عیراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو  هەزار و 283 گەشت هەڵوەشاوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرهەزار و 184 گەشتی چوون و هاتن، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش (99) گەشتی چوون و هاتن هەڵوەشاونەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan