کوردستانی
پەیامێكی گرنگ ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی سنورەكە دەكات و داوایان لێدەكات لە هەر سەرپێچییەك لەلایەن هەركەسێكەوە دژ بە ژینگە ئاگاداریان بكەنەوە.
ئەمە دەقی پەیامەكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانییە:
ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە سۆنگەی زیاتر هەستكردن بە بەرپرسیارێـتی و رێكخستنی پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئەو رووداوانەی زیان بە سروشت و ژینگە دەگەیەنن، هەروەها خزمەتی زیاتر بە سروشت و ژینگە و رێگریكردن لە هەر دیاردەیەكی سەرپێچی ژینگەیی لە سنوری چالاكی بەڕێوەبەرایەتیمان ، ئەم ژمارە تەلەفۆنە (5555 111 0775) بۆ سەرجەم هاوڵاتیان بەردەست دەخەین كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان سەرپەشتی دەكرێت و بەردەوام وەڵامی پەیوەندیەكانتان دەدرێتەوە.
وەك هەمیشە ئێوەی خەمخۆرانی ژینگە هاوكارمانبن لە گەیاندنی هەر زانیاریەك یاخود سەرپێچییەك كە دژ بە سروشت و ژینگە ئەنجام دەدرێت تا پێكەوە زیاتر پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەین و هەمیشە كوردستان بە سەوزی و ئاوەدانی بهێڵینەوە.
ئ پ
بیروڕا



