کوردستانی

هۆشدارییەك ئاراستەی راوچییان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەك ئاراستەی راوچییان دەكرێت

مەودا میدیا-
دوای تەواوبوونی ماوەی قەدەغەكردنی راوەماسی لە هەرێمی كوردستان، ئێستا راوكردن ئاساییە و پۆلیسی دارستان و ژینگەش هۆشدارییەك لەو بارەیەوە ئاراستەی راوچییان دەكات.

ئارام محەمەد، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز بە مەودا میدیای راگەیاند"لە رۆژی 21ی ئەم مانگەوە قەدەغەی راوەماسی كۆتایی هاتووە و ئێستا هەركەسێك بیەوێت دەتوانێت ئەو كارە بكات بەمەرجێك لە چوارچێوەی رێنماییە یاساییەكاندا بێت". 

وتیشی"راوكردنی ماسی تەنها بە رێگەی قولاپ و تۆڕ رێگەپێدراوە و ئەگەر هەر رێگایەكی تر بۆ راوكردن بەكاربهێنرێت ئەوا سەرپێچییە و ئەنجامدەرەكەی رووبەڕووی سزای یاسای دەبیتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەكارهێنانی ژەهر، تەقەمەنی و كارەبا لە هەر كاتێكدا بێت بۆ راوكردنی ماسی قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە، لەلایەن مەفرەزەكانیشیانەوە بەردەوام چاودێری ئەو كەسانە دەكرێت كە راو دەكەن بۆ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئەو كەرەستانە". 
ئ پ 

 

Qaiwan
Qaiwan