کوردستانی

شارەوانی هەڵەبجە ئەم کەسانە ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی هەڵەبجە ئەم کەسانە ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان و دانیشووانی سنوورەکەی دەکات ئەوکەسانەی ناویان لە لسیتەکانی وردبینکردندا هاتووە سەردانی شارەوانییەکەیان بکەن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند "پێویستە ئەم کەسانە سەردانی  بەشی موڵکایەتی شارەوانی بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ وردبینیکردنی ناوەکانیان  ،  کە فەرمانی وەرگرتنی زەویان لەساڵی 2005وە هەیەو پێشتر لەبەر نەبوونی زەوی ، زەویان وەرنەگرتووەو ژمارەیان 556 ناوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی زۆری ژمارەی ناوەکان ، رۆژانە بەوەجبە مامەڵەی کارەکانیان بۆ ئەنجامدەدرێت و لە شارەوانی هەڵەبجە زانیاریان پێدەدرێت لەسەر ژمارەو بەرواری کارکردن بۆ کۆی ناوەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هاوڵاتییەک لە هەرشارەوانیەکی سنووری هەرێمی کوردستان ناوی هەبێت و زەوی وەرگرتبێت مافی وەرگرتنی زەوی نابێت هەرچەند ناویشی لەم لیستانەدا تۆماربێت بۆیە  پرۆسەی وردبینی ناوەکانیان دەکرێت لەسەرجەم شارەوانیەکان، وە هەروەها پێداویستە لەکاتی سەردانی شاەوانی ئەم داواکاریانە لەگەڵ خۆتان بهێنن".
 
1-کارتی زانیاری 
2-کارتی نیشتمانی خۆیان و خێزانیان
3-بەڵێن نامە


ب ح
Qaiwan
Qaiwan