کوردستانی

رێباز حەملان: راگرتنی مووچە بڕیارێکی سیاسییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: راگرتنی مووچە بڕیارێکی سیاسییە
مەودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد بەغدا بەبڕیارێکی سیاسی دوو مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە،کە ملیۆنێک و 100 مووچەخۆری هەرێم بێ مووچەکراوە، کە ماوەی چەند ساڵە ئەم ستەمە بەردەوامە و بەوهۆیەوە مەسعود بارزانی بەوشێوەیە پەیامی ئاڕاستەی بەرپرسانی بەغدا کردووە.

رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباریی دارایی رایگەیاند "ئەمەریکییەکان دەستوەردانیان کردووە و داوایان لە مەسعود بارزانی کردووە هیچ کاردانەوەی نەبێت بەرانبەر بڕیارکەی بەغدا بۆ راگرتنی مووچە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داهاتی ناوخۆی هەرێم مانگانە 340 ملیار دینارەو رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێ و لەو بڕە 115 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و 100 هەزار بەرمیل نەوتیش دەدرێت بە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، کە بەپێی دەستوور تەنها 50٪ی داهاتی گومرگ و باج بە بەغدا دەدرێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan