کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی: کاتی خۆپیشاندان گونجاو نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکانی لەلایەن دەزگاکەیانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
عەقید/ سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لەمساڵدا 520 کەس دەستگیرکراون کە لەنێویاندا 243 کەسیان بەکارهێنەربوون و ئەوانی تریش بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەر لەمساڵدا دەستگیراوە بەسەر بڕی نزیکەی 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەکانییەوە، بەکارهێنانی ماددەکان کەمتربووە و لەبەرانبەردا بازرگانیکردن بە ماددەکانەوە زیادیکردووە بەڵام هێزەکانیان رێگەنادەن هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "لەمساڵدا چەندین تۆڕی ماددە هۆشبەرەکانیان هەڵوەشاندووەتەوەو نزیکەی 100 کەسی بیانیان دەستگیرکردووەو هەماهەنگی و پەیوەندی باشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵی هەبووە".
باسی لەوەشکرد "لیژنەی ئەمنی سلێمانی پێی باش نەبووە لەئێستادا خۆپیشاندان ئەنجامندرێت و کاتەکەی پێ گونجاونییە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و زانیاریی تەواویان هەیە کە چەند لایەنێک دەیانەوێت خۆپیشاندانەکە بەرەو ئاڵۆزی ئاڕاستە بکەن".
ب ح

بیروڕا