کوردستانی

خانەنشینان: دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە قبوڵناکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانەنشینان: دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینەوە قبوڵناکەین
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بەهۆی دابەشنەکردی مووچەکانیانەوە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە سلێمانی ئەنجامدا و پەیامێکیان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێم کرد.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایگەیاند " زۆرێک لەوانەی کە دەسەڵاتیان هەیە بێباکن لە ئاستی هاوڵاتییان، هەرێمی کوردستان لە سایەی گەندەڵی و بێباکی دەسەڵات لەلایەن مشەخۆر و هەلپەرستانەوە توشی لەرزۆکی بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشێك لە مووچەخۆران بەهۆی مامەڵەكانیانەوە چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوادەكەن بەزووترین كات مووچەكەیان دابەشبكرێت و پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عیراق مووچەكەیان وەربگرن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهیچ پاساوێک چیتر خانەنشینان بە ناوی لێبڕین و  پاشەکەوتەوە مووچەکانیان دەستکاری نەکرێت، دەبێت یاسای ژمارە 9ی یاسای خانەنشی عیراق لە هەرێمیش وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و چیتر گرفت و بیانوو نەدۆزنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan