کوردستانی
له هه‌ڵه‌بجه مین ته‌قییه‌وه و قوربانیی هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌یانى ئه‌مڕۆ له سنورى ناوچه‌ى سازانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون.
ئارام نه‌جم، شایه‌تحاڵى رووداوه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له گوندى گوڵى متكان له ناوچه‌ى سازانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، مینێك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش گه‌نج برینداربوون".
وتیشى "برینداره‌كان زۆر قورس نین، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له‌و ناوچه‌یه و شوێنه‌كه‌ش مینى زۆره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و گه‌نجانه بۆ راوه ماسى چوونه‌ته ئه‌و ناوچانه، به‌هۆیه‌وه رووداوه‌كه دروستبووه".
ع
بیروڕا



