کوردستانی
"قهبوڵى ناكهین باس له توركیاى بێ تیرۆر بۆ پرۆسهى ئاشتیی بكرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسێکی كۆماجڤاكێن كوردستان کەجەکە رایگهیاند، نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتیی بەکاربهێنرێت، ناوی پرۆسەكە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگهیاند "پێناسەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا بە "تورکیایێکی بێ تیرۆر" بە تەواوی هەڵەیە و جێگای قبووڵ نییە".
وتیشى "دەبێت ئەم پێناسەیە لە بەرنامەی کاردا لاببرێت، ناوی ئەم پرۆسەیە روونە، پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراسییە".
ئهوهشى خستهڕوو "پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی بەرجەستە بنێت، دان بە شوناسی کوردا بنێت لە دەستورو، ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبهرى زیندانیكراوى پهكهكه زامن بکات".
باسى لهوهشكرد "چیتر شەڕی چەکداریی دژی تورکیا ئەنجام نادەن، دەیانەوێت سیاسەتێکی دیموکراسی پەیڕەو بکەن، پێویستە تورکیاش رێوشوێنی یاسایی و دەستورییان بۆ ئامادەبکات و ڕێگایان بۆ بکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسیدا".
ع
بیروڕا



