کوردستانی
ئه‌م مانگه پاره‌ى كاره‌باى موه‌لیده گرانتر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بۆ مانگى شه‌ش، پاره‌ى كاره‌باى موه‌لیده به‌راورد به مانگى پێنج زیاتر ده‌بێت و نرخه‌كه‌ى گرانتر ده‌بێت.
خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ مانگى پێنج، یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى موه‌لیده 7 بۆ 8 هه‌زار دیناربوو، كاره‌باى نیشتمانیی زیاتر هه‌بوو".
وتیشى "بۆ مانگى شه‌ش، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماو كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانیی، كاره‌باى موه‌لیده زیاتر دراوه به هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌هۆیه‌وه نرخى كاره‌باى موه‌لیده بۆ یه‌ك ئه‌مپێر پێشبینى ده‌كه‌ین 9 بۆ 11 هه‌زار دینار بێت".
ع
بیروڕا



