کوردستانی
دوو مووچە بەسەریەكەوە دەدرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شاندێكی باڵای حكومەتی عیراق لە هەولێرە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش شاندێكی تر بێنە هەولێر و سبەینێش كۆبوونەوەی كۆتایی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم دەكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەگەر سبەی شاندی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم بگەنە رێكەوتن ئەوا پێش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەش رەوانەی هەرێم دەكرێت.
ئەو دوو شاندەی حكومەتی عیراق كە هاتوونەتە هەولێر لە جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق و چەند وەزرێك پێكهاتوون و بۆ چارەسەركردنی كۆتایی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم هاتوون دەیانەوێت بگەنە رێكەوتنی كۆتایی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیكەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئ پ
بیروڕا



