کوردستانی
گەرمای بەتین كاری رۆژانەی كرێكاران پەكدەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی گەرمای بەتینەوە بەشێك لەو كرێكارانەی كە لە سنوری ناوچەكانی گەرمیان كاردەكەن كارەكانیان رادەگرن.
شێرزاد محەمەد، وەستای بەستنی سەقفی خانوو كە لە شاری كەلار كار دەكات بە مەودا میدیای راگەیاند"ماوەی دوو رۆژە بەهۆی ئەو گەرما بەتینەی كە هەیە كاریان راگرتووە و چاوەڕێن تا پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت و دواتر دەچنەوە سەر كارەكانیان".
وتیشی"ئەگەر خۆی بە تەنها بوایە ئەوا رەنگە بیتوانیایە بەردەوام بێت لە كارەكەی، بەڵام بەتەنها نییە و چەند كرێكارێكی گەنجی لەگەڵدایە، بۆیە نایەوێت فشاریان لەسەر درووست بكات و ببێتە هۆی بەهیلاكبردنیان، چونكە وەك خۆی دەڵێت، ویژانی ئەوە قبوڵ ناكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان بە گەرمای بەتینی گەرمیان راهاتوون، بەڵام هەندێك رۆژ پلەكانی گەرما لە رۆژانی ئاسایی زیاتر بەرز دەبنەوە و گەرماكەی تاقەتپڕوكێن دەبێت".
ئ پ
بیروڕا



