کوردستانی

شوێنەوارێك لە كەلار دەردەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنەوارێك لە كەلار دەردەكەوێت


مەودا میدیا-
لە كاتی كاركردن لە یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری كەلار دیوارێك دەردەكەوێت كە گومان دەكرێت شوێنەوارێكی مێژوویی كۆن بێت. 

ساڵح محەمەد سەمین، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لە كاتی كاركردن لە نزیكی یەكێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە كەلار دیوارێك دەركەوتووە و بەهۆیەوە ئیشكردنیان لەو جێگەیە راگرتووە". 

وتیشی"تیمێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پشكنینی بۆ شوێنەوارەكە كردووە و دەركەوتووە كە دیوارەكە لە چەند چینێك پێكهاتووە كە بە تاوێر درووستكراوە، بەڵام پێویستیان بەوەیە لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر بكەن بۆئەوەی بزانن مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لێكۆڵینەوەی ورد لەو شوێنەوارە دەكەن و تا دڵنیا نەبنەوە لەوەی كە چییە، رێگە بە پرۆژەكە نادەن كاری تێدا بكات". 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan