کوردستانی

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری كەشناسی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بایەكی بەهێز كە بەڕەشەبا ناسراوە لە سنووری ڕاپەرین و پارێزگای سلێمانی و كۆیه و هەندێ ناوچەی تر چالاك دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەم رەشەبایەی ئەمڕۆ بای شەماڵ لە رۆژئاواوە لەسەرجەم ناوچەكان چالاك دەبێتەوە ناو بەناو تاوەکو دوای ناوەڕاستی هەفتەی تر بەخێرایی 15 بۆ 25 كم دەبێت لە کاتژمێرێکدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  ئەمڕۆ لوتكەی كاریگەری ئەم گەرمایه دەبێت، كە رووی كردووەتە ناوچەكە و لە دووشەمەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەكشێتەوە، ئەگەری هەیە دوای ئەمەش رەشەبایه یه كی تری بەهێز ناوچەكانمان بگرێتەوە، كە كاریگەری دەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەسەر دابەزینی پله كانی گەرما".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوینی ئەمساڵ گەرما زۆر گەرم دەبێت، ئێستا لە سەرەتاداین و وەرزی گەرما زۆری ماوە، تەنانەت مانگی نۆش گەرمای بەتینی تێدایەو زیاتر لەپار ئەمساڵ درەنگتر لەپار فێنكی دەكات، هاوینی هەوری تێدایە لەگەڵ رێژنە بارانی لابەلا لەهەندێ مەودادا، ئەمەش كەشەکه گەرمتر دەكات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan