کوردستانی

فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەكرێن


مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەست خانەنشین دەكات و وەزارەتی دارایی هەرێمیش داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ئامادە بكەن كە خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە.

بەپێی هەواڵێك كە میدیاكانی نزیك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویانكردووەتەوە، بەپێی رێنمایی نوێی ژمارە دووی ساڵی 2025ی وەزارەتی دارایی هەرێم لەمەودوا فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەتوانن داوای خانەنشینبوون بكەن وەك هەر فەرمانبەرێكی تری دامەزراو و لەمەودواش 10% لە مووچەی ئەوانیش بۆ خانەنشینی دەبڕدرێت و قەرزی ساڵانی رابردووشیان لێوەردەگیرێتەوە. 

بەپێی رێنماییە نوێیەكە، پێویستە فەرمانبەری گرێبەست 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ كەمتر نەبێت ئەگەر خۆی داوای خانەنشینبوون بكات، بەڵام ئەگەر ئارەزوومەندانە نەبێت ئەوا هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی حكومەت خۆی لە 60 ساڵی خانەنشینیان دەكات. 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، فەرمانبەرانی گرێبەست بە 75%ی مووچەكانیان خانەنشین دەبن، واتا ئەگەر فەرمانبەرێك مووچەكەی 500 هەزار دینار بێت، ئەوا مووچەی خانەنشینییەكەی دەبێتە 375 هەزار دینار. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan