کوردستانی
شوان کەلاری: تەیف سامی بێ بەڵێن بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە کە وەزیری دارایی عیراق سەبارەت بە رەوانەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند "تەیف سامی بە واژۆی خۆی کە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی ناردووە، ئاشکرایکردووە کە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025، بڕی 13 ترلیۆن و 344 ملیار دیناری هەیە بۆ مووچە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەڵام هەر زوو تەیف سامی لە بەڵێنەکانی پەشیمان بووەوەو دوو مانگی پێنەچوو رایگەیاند هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی بۆ مووچە نەماوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە جارێکی تر رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لە نێوان هەرێم و بەغدا واژۆ بکرێت".
ب ح

بیروڕا