کوردستانی
هەپەگە: هێرشەکانی تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرایکرد هێرشەکانی سوپای تورکیا بە گازی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو بۆ سەر هێزەکانی گەریلا زیادیکردووەو ئەگەر سوپای تورکیا درێژە بە هێرشەکانی بدات، ئەوا وەڵامدانەوەی تووندتر و کاریگەرتریان دەبێت.
هەپەگە رایگەیاند "لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەیی کۆتاییدا بە تایبەت لە رۆژئاوای زاپ، دەشتاییەکانی نێوان ناوچەی ئامێدی و دێرەلۆک جوڵە و هێرشەکانی سوپای تورکیا لە دژی هێزەکانیان لە مەتینا زۆر زیادیکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە گوندی سێگرێی نزیکی ناوچەی ئامێدی و لە گۆڕەپانی گردی ئامێدی کە کەوتووەتە ژووری گوندی سێگرێ بە چەکی کیمیایی شەپۆلێکی هێرشی لەناوبردن لە دژی هێزەکانیان دەستپێکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر سوپای تورکیا درێژە بە هێرشەکانی بدات، ئەوا وەڵامدانەوەی تووندتر و کاریگەرتریان دەبێت، ئاشکرایە ئەم هێرشە کە لەلایەن هەندێک بازنەوە بۆ بەرژوەندی تاکە کەسی ئەنجام دەدرێن، لە هەمان کاتدا پەیوەندیدار بە لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکی کە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخراوە و بۆ هەموو گەلانی تورکیا دەستوەردانێکی هەستیارە، بەم هۆکارە خاوەنی مافین لە دژی ئەم هێرشە بێدەنگ نەبین، هێزی خۆمان بپارێزین و بە تووندترین شێوە وەڵامی پێویست بدەین".
ب ح

بیروڕا